گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان هه‌ڵگیرا
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی قه‌ده‌خه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرتووه و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سیسته‌می "البایسز"ی تایبه‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان و ده‌روازه سنوورییه‌كان به ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی ده‌به‌سترێنه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدرال.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی فیدرال، به ئاماده‌بوونی ئه‌فسه‌رانی نشینگه و پاسپۆرتی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، رایگه‌یاند، تا رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست بگه‌نه ئه‌نجام و ته‌واوی كاره پێویستییه‌كان ته‌واو بكه‌ن.
عه‌بادی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوانییاندا هه‌یه و دووپاتیشی كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، كێشه‌ی مووچه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی عه‌بادی كرد و رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ده‌كه‌ن بۆ پرسه ئه‌منییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران روونیشی كردووه‌ته‌وه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان پێكده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی پێوه‌ره‌كانی فیدرالی بن و راپۆرته‌كانییان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن.
ا. م