پوتين: نه‌ده‌بوایه ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، پێویست بوو ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بمێنێته‌وه، دۆخه‌كه هه‌رچیه‌ك بوایه، نه‌ده‌بوو له‌و رێككه‌وتنه بكشێته‌وه، چونكه دواجار له داهاتوودا هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌تا واشنتن له رێككه‌وتنه‌كه كشاوه‌ته‌وه و هه‌موو تۆمه‌ته‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی تاران.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی رووسیا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر ڤان دێر بیلن، هاوتا نهمساوییهكهی هاتوون و گوتی: "له كاتی دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئێرانییهكانماندا، چه‌ندین جار گوتوومه، به ڕای من دۆخه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، پێویسته ئێران له رێككه‌وتنه‌كه بمێنێته‌وه".
پوتین هه‌ڵوێستی خۆی له‌م باره‌یه‌وه راگه‌یاند و گوتیشی: "ئێستا من شتێكی نادیپلۆماسی ده‌ڵێم، كه بۆ ئابڕووی براده‌ره ئهوڕوپییهكانمان شتێكی باش نییه: خه‌ریكه ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه و رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌كاتێكدا وڵاتانی ئه‌وڕوپا ناتوانن هیچ شتێك بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن و هه‌مدیسان له توانایاندا نییه كارێكی جیددی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بۆی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه، كه به‌ر كه‌رتی ئابووریی ئه‌و وڵاته كه‌وتوون".
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌گه‌ر ئێران ته‌نیا به هه‌نگاوێكیش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات، رۆژی دواتر هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا بوو ده‌ستپێشخه‌ریی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه و هه‌موو لایه‌ك رووی زمانی لۆمه‌كردن له ئێران ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتیی جیهان به‌و ئاراسته‌یه هان بده‌ن، كه خۆیان ده‌یانه‌وێت".
پوتین نیگه‌رانیی خۆی له‌و حاڵه‌ته‌ش راگه‌یاند، كه به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌دا هاتووه و دووپاتی كرده‌وه، "رووسیا ناتوانێت به به‌رده‌وامی رۆڵی تیمی فریاگوزاری له جیهان ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای هه‌موو لایه‌كه‌وه بچێت". پێده‌چێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی، كه ناتوانێت له گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا هیچ شتێك بۆ تاران بكات.
پوتین گوتی: "جارێ سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین چی رووده‌دات، رووسیا تیمی ئاگركوژێنه‌وه نییه و ئێمه ناتوانین هه‌موو شتێك رزگار بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی پشت به خواسته‌كانمان نابه‌ستن".
سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی مۆسكۆ كرده‌وه، "كه ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و رۆڵه بگێڕێت، كه پێشتر هه‌یبووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ناوه‌ستێته سه‌ر رووسیا، به‌ڵكوو پشت به سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان و یاریزانه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپا و ئێران".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B