مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كانی خه‌وتنی كه‌متر له 6 كاتژمێری شه‌وانه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لینتا رو" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مخه‌وی ئه‌نجامدراوه، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له 6 كاتژمێری شه‌وانه ده‌خه‌ون.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری پرۆفیسۆر پوڵ گرینگراس، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه بڵاویكرده‌وه، كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری كاره‌ساتباری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه و رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لای ئه‌و كه‌سانه زیاتره، كه شه‌وانه له 6 كاتژمێر كه‌متر ده‌خه‌ون.
وه‌ك گرینگراس رایگه‌یاند، 2 هه‌زار خۆبه‌خش له به‌ریتانیا به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه و ئاشكرا بووه، 44%ی به‌شداربووان شه‌وانه كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون و ته‌نیا 17%ی به‌شداربووان شه‌وانه 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 66%ی دیكه زیاتر له 6 كاتژمێر و كه‌متر له 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژنه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی کەمتر له 6 كاتژمێری شه‌وانه ده‌خه‌ون، به رێژه‌ی 60% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان بۆ نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی دڵ زیاتره، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی "تاجی". هه‌روه‌ك ده‌ریشكه‌وتووه، هه‌ر كه‌سێك خه‌وی كه‌م بێت، زیاتر تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زۆربوونی رێژه‌ی كۆڵیسترۆڵ له خوێنی ده‌بن.
ئه‌وه‌ش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، هه‌ر شه‌وێك مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی پێویست نه‌خه‌وێت كێشی له‌ش زیاد ده‌بێت و ماسوولكه‌كانیش لاواز ده‌بن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر میمۆری مێشك ده‌بێت.
ئه‌و پرۆفیسۆره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و مه‌ترسییه‌كی جدییه، چونكه خه‌وتن زیاتر له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك "خواردن، جووڵه‌ی رۆژانه و جگه‌ره‌كێشان" كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ترشی ناوه‌كی له‌شی مرۆڤ هه‌یه.
گرینگراس دووپاتیش ده‌كاته‌وه، وه‌رزش و چالاكی له‌ش دوو فاكته‌ری یاریده‌ده‌رن بۆ چوونه ناو خه‌وێكی قووڵ و ده‌شڵێت: 85%ی خه‌ڵك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، كه دوای وه‌رزشكردن خه‌وتنیان باشتر بووه.
H.B