به‌غدا.. خۆپیشانده‌رێك به مۆلۆتۆڤ ئاگر له جه‌سته‌ی پۆلیسێك به‌رده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه، 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، خۆپیشانده‌رێك، به مۆلۆتۆڤ ئاگر له جه‌سته‌ی ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، له پشت حاویه‌ی زبڵ خۆی حه‌شارداوه و مۆلۆتۆڤێك ئاراسته‌ی ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه جه‌سته‌ی ده‌سووتێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه، كاتژمێر 6:38ی خووله‌كی ئێواره، له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری له به‌غدا تۆماركراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ به‌غدا، خۆپیشانده‌رێك كوژرا، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش، له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بریندار هه‌ن و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیش رایگه‌یاند، زیاتر له 200 كه‌س برینداربوونه.
ئ. م