ئاواره‌كانی شنگال له نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان نیگه‌رانن
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئاواره‌بوونیان، هێشتا خه‌ڵكی شنگال چاویان له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه‌كانیان و ژیانی ناو كه‌مپ بێزاری كردوون، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی دڵنیایی ناتوانن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و له‌م رووه‌شه‌وه ئاواره‌كانی شنگال ئیداره‌ی خۆجێی و حكوومه‌تی عێراق به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.