مەسرور بارزانی و نێردراوی ترەمپ چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەت و نێردراوی ترەمپ دەستیپێکرد

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە، ھەریەك لە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كونسوڵی ئەمەریكا لە ھەولێر و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەشدارن.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، جەمیس جێفری لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەو و بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بڕیارە جێفری لەگەڵ سەرکردایەتی کورد لە عێراق کۆببێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، یەکێک لە پرسەکانی کۆبوونەوەکانی جەمیس جێفری لەگەڵ سەرکردایەتی کورد، زیادبوونی هێرشەکانی داعش و دۆخی ئێستای عێراق دەبێت.

HJ