ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان دووچاری رووداوێکی هاتووچۆ بوو

لە نزیک بەنداوی سماقولی ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە

K24 – هه‌ولێر:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا، ئەبو کاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، بریندار بوو.

ئەبو کاروان کە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە، لە رێگای گشتی نێوان هەولێر – سلێمانی و لە نزیک بەنداوی سماقوولی دووچاری رووداوێکی هاتووچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.

شوانە حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە بارەی رووداوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەبو کاروان بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە و باری تەندروستی جێگیرە".

ئەبو کاروان
ئەبو کاروان

H.J