مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

لیستی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24ی ئاشکرا کرد، تا 23ی ئەم مانگە مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو لیستەی بۆ کوردستان24 نێردراوە، دابەشکردنی مووچە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/04/2019 مووچەی وەزارەتەکانی: شارەوانی و گەشت و گوزار، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلان دانان، کشتووکاڵ، دیوانی چاودێری، مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.

رۆژی دووشەممە 22/04/2019 مووچەی وەزارەتەکانی: بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە.

رۆژێ سێشەممە 23/04/2019: مووچەی خانەنشینی شارستانی.

H.J