دەرماڵەی فەرمانبەرانی هه‌رێم رێكدەخرێتەوە
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسایەکی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دەرماڵەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئامادەکردووە، پەرلەمانتارانیش پڕۆژەکە بەگرنگ ده‌زانن و چاوەڕێ دەکەن، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمان بکات، ئامانجی پڕۆژەکەش بۆ بنبڕکردنی فەرمانبەری بندیوارە.
له‌مباره‌شه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت، ئەندامی لێژنەی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: پڕۆژەکە گرنگە و چاوەڕوان دەکەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمانی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەری بندیوار و بێ وه‌زیفه بھێنێت.
بەشێك لە پەرلەمانتاران پێشنیاز دەکەن، پڕۆژەکە بەجۆرێك بێت، کە فەرمانبەری کرداری زەرەرمەند نەبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روپاك ئه‌حمه‌د، ئەندامی لێژنەی یاسایی له پەرلەمان دەڵێت: پێویستە لە ناو پڕۆژە یاساکەدا سەرجەم جۆر و ڕێژەی دەرماڵەکان دیاری بکرێن و بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پۆڵێن بكرێن.
بەگوێرەی خەمڵاندنی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان، نزیکەی ٢٥٠ ھەزار فەرمانبەری بندیوار لە وەزاروت و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەھۆی ئەم ڕێژەیەشەوە مانگانە زیاتر لە ملیارێك دینار لەبوجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەدەر دەدرێت.
H.B