ئەپڵ گۆڕانکاریی لە بارگاویکردنی ئایفۆن دەکات

چەند ئامانجێکی ئەپڵ ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

مینگ چی کۆو، شیکرەوە و کۆکەرەوەی زانیاری لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئاسیا بڵاویکردەوە، تا ساڵی 2021، کۆمپانیای ئەپڵ بە تەواوی وایەری شەحن (بارگاویی کردن) لادەبات و لە بری ئەوەی پشت بە بارگاوییکردنی بێ تەل (وایەرلێس) دەبەستێت.

راشیگەیاند، ئەپڵ دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک بکات، مەبەستی لەم گۆڕانکاریانەش ئەوەیە، نرخی ئایفۆن کەمتر ببێتەوە بەجۆرێک فرۆشی لە جیهان زیاتر بکات. هەروەها کاریش بۆ ئەوە دەکات، ناردنی مۆبایلەکانی بۆ دەرەوەی ئاسانتر بکات.

لە ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ، بەکارهێنانی وایەری بیستۆک (هێدفۆن)ی لابردووە و لە رێگای ئەیەر پۆد بە بێ وایەر بەکاربەر دەتوانێت بیستۆک بەکاربهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، تا ئەو کاتەی بە تەواوی وایەر لادەبات، ئەپڵ نیازی هەیە خێرایی بارگاویی کردنی مۆبایلەکانی لە رێگای وایەرەوە زۆر خێراتر بکات، بە جۆرێک تەنها 30 خولەک بخایەنێت.

CNBC