ڤیدیۆ: یاریزانانی یانەیەکی نەرویجی بە گوێگرتن لە گۆرانییەکی کوردی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن

یاریزانەکان چەند وشەیەکی گۆرانییەکە دەڵێنەوە
kurdistan24.net

یاریزانانی یانەیەکی پیشەگەری نەرویجی بە گوێگرتن لە گۆرانییەکی کوردی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن.
یاریزانانی یانەی ئۆدس بالکلەبی نەرویجی دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لیلستۆرمیان بردەوە و ریمۆنتادایان بەسەر ئەو یانەیەدا کرد، لە دوای یارییەکە لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵ گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، کە هەژماری فەرمی یانە نەرویجییەکە لە تویتەر ڤیدیۆی ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینی یاریزانانی یانەکەی لەگەڵ گۆرانی بەناوبانگی وەرە وەرە بلاوکردووەتەوە، کە یاریزانەکانی ئەو یانەیە نەرویجییە دانس لەگەڵ گۆرانییەکە دەکەن.