جۆن بۆڵتن: تره‌مپ نەیتوانیووە رێگری لە سەرەڕۆییە قۆرخکارییەکانی ئێران لە عێراق بکات

"سیاسه‌تی شكستخواردووی تره‌مپ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دواجار ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر سعوودیه‌"

K24- هه‌ولێر:

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاساییشی نەتەویی ئەمریکا، رەخنەی توندی ئاراستەی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا کرتووە، کە نەیتوانیووە رێگری لە سەرەڕۆییە و قۆرخکارییەکانی ئێران لە عێراق بکات.

بۆلتن ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی شکستی سیاسەتی سەرۆك ترەمپ لە عیراق کە نیتوانیوە بەر بە ئێران بگرێت، ئێران دەستی کراوەتر بووە تا ئەنجامدانی دووایین هێرش بۆسەر سعوودیە.

بۆڵتن رەخنەی لە چۆنیەتی مامه‌ڵەکردنی تره‌مپ لەگەڵ کۆریای باکووریش گرتووە، وەك پێشووتریش سەرۆکی ئەمریکا خۆی ئاماژەی پێداوە، جۆن بۆڵتن سیاسەتی توندتری لە عێراق داوا دەکرد، کە لەوەدا ناکۆك بوونە، پێشووتریش پێشنیازی بەکارهێنانی هیزی بەرامبەر ئێران و کۆریای باکوور کردووە.

H.B