یه‌كێتی خۆی بۆ یه‌كلایی ناكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کرا و ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستانيش دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.
فراکسیۆنی یەکێتیش له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم، داوای دڵنیایی لە پارتی دەکات. له‌م باره‌یه‌وه کوردستان 24 مەرجی دەنگدانی یەکێتی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کردووه، بەرنامەی کاری ئه‌و ڕۆژه تەنیا دەنگدانە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان, هه‌رچی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه، دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.
له‌م باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "دوای سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان, لە ماوەيه‌كى نزیکدا کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێت".
هاوكات پارتی كه رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی, گۆران, پێکهاتەکان و حزبی سۆسیالست هەیە, بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، كه‌چی گۆران, پێکهاتەکان و حزبی سۆسیاليست پابەندی رێککەوتنەکەن ده‌بن, به‌ڵام وه‌ك لوقمان وه‌ردی، په‌رله‌مانتاری یەکێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، حیزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌م ڕووه‌وه تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه و بۆ دەنگدان بە سەرۆکی کوردستان, داوای دڵنیایی لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی دەکات..
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان وادەیەك بۆ رێورەسمی سوێندخواردن و دەسبەکاربوونی دیاری دەکات, کە دەکەوێتە دوای پشووەکانی جەژنی رەمەزان، بەپێى زانیاریەکانی کوردستان 24، یەکێتی بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووك و وەزیری دادی عێراق دەکات, ئەم پرسەش له‌سه‌ر ئاستی باڵا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
H.B