ئەمەریکا چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی سووریا دەدات
K24 – ههولێر:
ئەمەریکا سوورە لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام و تەواوی هێزەکانیشی ناکشێنێتەوە.
له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لهسهر كشانهوهی هێزهكانی ئهمەریكا له سووریا و دروستكردنی ناوچهی ئارام لهو وڵاته رێككهوتوون.
بهگوێرهی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کۆشکی سپی لە بارەی گفتوگۆی ئەو دوو سەرۆکە بڵاویکردووتەوە: "هەردوولا کۆک بوون لە پێویستی دروستکردنی ناوچەی ئارام کە بۆ هێرشنەکردنە سەر هێزە کوردییەکان گرنگە".
هەروەها، کۆشکی سپی بڕیاریداوە، 200 سەرباز لە دوای کشانەوەی لە سووریا بهێڵێتەوە و بۆ ئەوەش لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان رایگەیاندووە: "ئەو بڕیارە گەرەنتی ئەوە دەدات کە ئەمەریکا هەڵەی عێراق لە سووریا دووبارە ناکاتەوە".
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندی باغوز دواین جەنگی خۆیان دژ بە داعش دەکەن، ئەمەریکاش نیازی هەیە دوای ئەو جەنگە بکشێتەوە، بەڵام دڵنیایی دەدات کە دوای کشانەوەی سوپاکەی، ئەو هێزە کوردییە پارێزراو دەبێت.
H.J