ئه‌ردۆغان: داعش هه‌ڕه‌شه نییه به‌ڵكو یه‌په‌گه و په‌یه‌ده هه‌ڕه‌شه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، داعش هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵكو یه‌په‌گه و په‌یه‌ده هه‌ڕه‌شه‌ن.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا گوتیشی: رێگه ناده‌ین هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بگێڕینه‌وه بۆ باكووری سووریا.
دووپاتیشكرده‌وه، پێویسته له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكرێت.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان، له میانه‌ی ئه‌و وته‌یه‌دا هاتن، كه له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشكه‌شیكردن.