بەشێكی شەقامی 100 مەتری ھەولێر بە رووی شوفێران دا دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
دوای قیڕكردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتری لە شاری ھەولێر، ئەمڕۆ بە رووی شوفێران دەكرێتەوە، ھەر ئەمڕۆش بەشێكی دیكەی ئەو شەقامە بەھۆی قیڕكردنەوە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا شوفێران ئاگادار دەكاتەوە: "كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/7/16 شه‌قامی 100 مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان مزگه‌وتی خدیجه كوبرا و نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له دوای دووباره قیڕتاو كردنه‌وه‌ی به‌رووی شوفێراندا ده‌كرێته‌وه، له هه‌مانكاتدا ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌ێته نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاكو مزگه‌وتی خدیجه كوبرا داده‌خرێت بۆ دووباره قیڕتاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، شوفێران له‌ماوه‌ی داخستنی ئەم رێگایە وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن شه‌قامی نه‌مامگه و شه‌قامی 40 مه‌تری به‌كاربێنن كه دوو شه‌قامی به‌رده‌ستن و نزیكن له‌م شوێنانه به‌هیوای هاوكاری هه‌موولایه‌ك".
ھ.م