پرۆژهی شوقهی نیشتهجێكردنی كرێنشینان له تهواوبووندایه
K24 - ههولێر:
شاندێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پڕۆژە باڵەخانەی كرێنشینان و تونێلی پیرمامی بەسەر كردەوە و وەزیری ئاوەدانكردنەوەش رایدەگەیەنێت ئامانجیانە كاری جددی بكەن بۆ ئەوەی پرۆژە تەواو نەكراوەكان دەست بەكارەكانیان بكرێتەوە و خزمەتگوزاريی پێویست پێشكەش بە ھاووڵاتییان بكرێت.
دوای ئامادهكردنی راپۆرتی خۆی سهبارەت بهتهواوكردنی پرۆژه راوهستاوهكان ئێستا بهدووبار كاركردن لهو پرۆژانه دهستیان پێكردووهتهوه، بهڵام ههندێ پرۆژهی خزمهتگوزاريی ماون، لەوانە پرۆژهی نیشتهجێببوونی كرێنشینانی ههولێر یهكێك لهو پرۆژانەی كه كاركردن تێيدا گهیشتووەته قۆناغی كۆتايی به گوتهی بهڕێوبهری گشتی وهزارهت بێت لە ماوەی سێ مانگی داھاتوو پڕۆژەكە تەواو دەبێت.
یەكێك لەو پڕۆژانەی شاندی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بەسەریكردەوە تونێلی پیرمام بوو كە بەتەواوكردنی شەقڵاوە دەكاتە گەڕەكێكی ھەولێر و بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دادەندرێت.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت: "ھەمووكارێك دەكەین بۆ ئەوەی كاركردن لە تونێلی پیرمام نەوەستێت و بەزوويی بەڕووی شوفێراندا بكرێتەوە".
دابینكردنی خزمەتگوزاريی و تەواوكردنی پڕۆژەكان لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە و ئێستا بەشێك لە پڕۆژەكان كاركردن تێیاندا دەستیپێكردووەتەوە و پێشبینیدەكرێت تەواوی پڕۆژەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەكانیان دەست پێبكاتەوە.
ئ. م