ئه‌نجامی له‌سه‌دا 96ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبوڵ راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیارییه ره‌سمییه‌كان ئیمام ئۆغڵۆ توانیویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركیی بڵاویكرده‌وه، له كۆی له سه‌دا 96.63ی سندووقه كراوه‌كان، كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له سه‌دا 53.78ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له به‌رامبه‌ردا كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆماری، بن عه‌لی یه‌ڵدرم، له سه‌دا 45.30ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.