فرسه‌ت سۆفی به پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، فرسه‌ت سۆفی به ده‌نگدانی ئاشكرا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگی 27 ده‌نگ له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا فرسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگار و به هه‌ڵبژاردنی فرسه‌ت سۆفی، وه‌ك 41ه‌مین پارێزگار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی
- ناوی تەواوی، فەرسەف سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
- پارێزگاری نوێی پارێزگای هەولێر خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو كچە، هەروەها دانیشتووی هەولێرە.
- فەرسەت سۆفی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.
- فەرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەکانی ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- لەسەر ئاستی کاری حزبیش ئەندامی شاندی دانوسانکاری پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.