مووچهی خانهنشینی پله باڵا و تایبهتهكان بهڕێژهی 10% كهمكرایهوه
K24- ههولێر:
لە پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچەی خانەنشینی پلە باڵا و تایبەتەکان بە ڕێژەی 10% کەمکراوەتەوە و مەرجیش بۆ ئەو کەسانە داندراوە کە خانەنشین دەبن.
زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ھەموو وردەکارییەکان لە پڕۆژەکەدا جیاکراون و مەرجی تەمەن و خزمەتیش بە ڕێژە بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە خانەنشین دەبن
گوتیشی: لهبهرئهوهی بهگوێرهی پڕۆژهكه نابێت مووچهی خانەنشینی پلە باڵا و تایبەت لە %٧٠ زیاتر بێت، بۆیه ناکۆکی لەسەر ئەو مادەییە ھەیە و، پێدەچێت ڕێژەکە کەمتر بکرێتەوە.
له بهرامبهریشدا خهدیجه عومهر، ئەندامی لێژنەی یاسایی له پهرلهمانی كوردستان دەڵێت: ئەوەی گرنگە لە پڕۆژەکە خانەنشینی پلە باڵاکانە، کە ئارەزوومەندانەیە و دەتوانن خانەنشین بن یان بگەڕێنەوە سەر ئەرکی پێشویان، یاخود دەست لە خانەنشینییەکەیان ھەڵگرن.
کۆی پلە باڵا و پلە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا بە %٨٠ موچەکانیان خانەنشین بوون، بەڵام لە پڕۆژە یاساکەدا جگە لەوەی له 10%ی کەمکراوەتەوە، مەرجی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیشی دیاریکردووە، کە کەمتر نەبێت لە ١٥ ساڵ و بڕوانامەکانیش بە ڕێژە دیاری کراوە.
بە پێی قسەی بەشێك لە پەرلەمانتاران، گفتوگۆی چڕ لەسەر ماددەی حەوتەم دەکرێت، ئهمهش بهوهی كه ئەو ماددەیە ناکۆکی و تێبینی پەرلەمانتارانی لەسەرە.
H.B