ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له باره‌ی رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی كرد.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ندێكی رێككه‌وتنه‌كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: توركیا زۆر هه‌وڵیدا هاوپه‌یمانه‌كانمان له مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نه‌كرد، بۆیه یه‌كلایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد.
ئه‌وه‌شی گوت: ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی باكووری سووریا، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هات، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رووبه‌ڕووی توركیا بوونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی پرسی چۆڵكردنی ناوچه‌ی ئارام و وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك له كورد و تێكدانی پێگه و قایمكارییه‌كانیان ده‌كات.