ناوى وه‌رگيراوانى زانكۆ و په‌يمانگه‌كان راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، له رێگه‌ى سايتى زانكۆلاينه‌وه، ناوى وه‌رگيراوانى ئه‌مساڵى بۆ زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌مساڵ هه‌ر قوتابييه‌ك كۆنمره‌ى 60.63 به‌سه‌ره‌وه بێت، له زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كان كورسى خوێندنى بۆ ته‌رخانكراوه.
دوێنێ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، خه‌تاب شێخانی، سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رايگه‌ياند، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن به هه‌ر چوار سيستمه‌كه (پارالێل، راسته‌وخۆ، ئێواران، زانكۆلاين) پلانى وه‌رگرتن بريتيى بوو له 39 هه‌زار و 57 كورسى خوێندن.
گوتيشى: ژماره‌ى پێشكه‌شكاران بريتيى بووه له 54 هه‌زار و 42 خوێندكار. ژماره‌ى وه‌رگيراوان بريتييه له 28 هه‌زار و 609 قوتابى وه‌رگيراون و رێژه‌ى وه‌رگرتن زياتره له 53% و ئه‌و رێژه‌يه زياتريش ده‌بێت، چونكه كورسى به‌تاڵ ماوه و پڕده‌كرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به سكاڵاى قوتابيانيش، خه‌تاب شێخانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له مه‌ڵبه‌ندى راوێژكارى و تۆمارى زانكۆكان ده‌توانن له هه‌ر شوێنێك بن سكاڵا پێشكه‌ش بكرێت. تا 20ى ئه‌م مانگه واده‌ى تۆماركردنى سكاڵايه.
له باره‌ى يه‌كه‌م رۆژى ده‌واميش گوتى: رۆژى 21ى ئه‌م مانگه يه‌كه‌م رۆژى ده‌وامه.
شێخانى باسى له خوێندنى ئه‌هلى كرد و گوتى: له زانكۆ تايبه‌ته‌كانيش هێشتا پرۆسه‌ى وه‌رگرتن ته‌واو نه‌بووه و دواى ته‌واوبوونى وه‌رگرتن له زانكۆ حكومييه‌كان، پلانى وه‌رگرتن له زانكۆ ئه‌هلييه‌كان راده‌گه‌يه‌نرێت و 25 هه‌زار كورسى له‌و زانكۆيانه ته‌رخان كراوون.