فۆرین پۆڵسی: توركیا و میلیشیاكان هه‌وڵی ئازادكردنی داعشه‌كانی زیندان ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی بڵاویكرده‌وه، به‌ڵگه‌ی كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستیان كردوونه‌ته‌وه، كه توركیا و گرووپه میلیشیاییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازاد ده‌كه‌ن، كه به تۆمه‌تی داعش ده‌ستگیركراوون و له زیندانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵیداوه ئه‌و زانیارییانه به ناڕاست بزانێت و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كردییه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و به مه‌به‌ست ده‌وروبه‌ری بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی بۆردومان كرد و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بكه‌ن، كه هه‌سه‌ده به ئه‌نقه‌ست دیله‌كانی داعش ئازاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ، وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو.
ئه‌و به‌رپرسانه به گۆڤاره‌كه‌یان وتووه: لێدوانه‌كانی تره‌مپ نابه‌رپرسیارانه بوون و له جێی خۆیاندا نه‌بوون. چونكه ئه‌وه‌ی دیله‌كانی داعش به‌رده‌دات، كورده‌كان نین، به‌ڵكو میلیشیاكانی سه‌ر به توركیان.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی به گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و زیندانه‌ی توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی له باره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه داعشه‌كان رایانكردبوو، خۆی بۆردومانی كردبوو و هه‌سه‌ده‌ش ناچار بوو زیندانه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.