كەشناسی پێشبینی بەفربارین دەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی پێشبینی دەكات لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان بەفر و باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشانسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی چوار شەممە كەشانسی رایگەیاندووە، ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە درەنگانی شەو لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بەفر و بارانبارین ھەیە.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی