هەڵوێستی لایەنەکان لەبارەی 100 رۆژ کار و دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەم
K24- هه‌ولێر:
لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەت ئەوانەی لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به‌شدارن، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م و خستنه‌ڕووی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، دەڵێن : حكوومەت لەم چەند مانگەدا ھەنگاوی گرنگی ناوە و دابینكردنی خزمەتگوزاری و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغداش بە دەسكەوتێكی باش دادەنێن.
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: به‌غدا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌وان هیواداران ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گرێته‌وه، به‌رامبه‌ر به كێشه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێڕوانینی عه‌بدولمه‌هدی هه‌بێت.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌شێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، په‌یوه‌ندی به حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه په‌یوه‌ندی به پارێزگاركردن له یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
هه‌رچی ئەو لایەنانەشن كه لە دەرەوەی حکوومەتن، دەخوازن بەرپرسانی ئەم کابینەیە، بەردەوام بن لە راگرتنی باڵانس لەنێوان سەرجەم لایەنەکانی باشووری کوردستان، بۆیە وه‌ك عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان بە پێویستی دەزانن لە ھەندێ پرسی چاره‌نووسساز، راوێژ بەو حیبزانەش بکرێت کە لە دەرەوەی کابینەکەن.
لایەنە سیاسیەکان پێیان وایە ١٠٠ رۆژ کەمە، ھەڵسەنگاندێکی تەواو بۆ کابینەی نۆیه‌م بکرێت، بەڵام ئەو کارانەی لەو ماوەیە ئەنجامدراون کەمنین و ئومێدی زیاتر دروستدەکات، کە لە داھاتوو کابینەکە بتوانێت کاری گەورەتر ئەنجام بدات و قەیرانەکان تێپەرێنێت.
H.B