مه‌سروور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ركه‌وتنی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمی بانگه‌شه‌كردنی لیستی 183 پارتی له پارێزگای دهۆك، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "30ـی ئه‌یلول پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات، سه‌ركه‌وتنی و پارتی سه‌ركه‌وتنی كوردستانه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 له دهۆك لیستی 183 پارتی به فه‌رمی ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و له سه‌ره‌تادا كاندیده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30/9/2018 به‌ڕێوه‌بچێت ناسێنران و سیڤییه‌كانیان خرایه‌ڕوو. مه‌سروور بارزانی له وتارێكدا رایگه‌یاند: "هه‌مووان په‌يمان ده‌ده‌ين بۆ سه‌رخستنى ليستى 183ى پارتى ديموكراتى كوردستان و سه‌رخستنى كانديده‌كانى. مانگى ئه‌يلوول پڕ له ده‌ستكه‌وت بۆ ميله‌تى كورد و پارتى وه‌ك ئه‌ندازيار و بنياتنه‌رى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بووه. له 11ـى ئه‌يلوولدا، شۆڕشى ئه‌يلوول هه‌ڵگيرسا كه مه‌زنترين شۆڕشى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى كورد بوو له سه‌رانسه‌رى كوردستان ده‌ستيپێكرد و چه‌ندين ده‌ستكه‌وتى مه‌زنى بۆ كورد به‌ده‌ستهێنا. له 25ى ئه‌يلوولى ساڵى رابردوودا جارێكى ديكه ئيراده‌ى ميلله‌تى كورد سه‌ركه‌وت. كاتێك 93 له سه‌دى ميلله‌تى كورد ده‌نگى خۆى دا بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و دووباره ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌ستكه‌وتى پارتى بوو".
رۆژی 11/9/2018 لیستی 183 پارتی له شاری هه‌ولێر به وتارێكی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه كرد و بڕیاره رۆژانی داهاتوو به چالاكی و ئاهه‌نگی جۆراوجۆر به‌رده‌وامی به بانگه‌شه بده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه‌و درووشمی سه‌ره‌كی لیستی 183 (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز)ـه.
ده‌قى وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى:
گه‌لێك خۆم به خۆشحاڵ ده‌بينم ئه‌مجاره‌ش هاتمه خزمه‌تى ئێوه بۆ هه‌ڵبژاردنێكى ديكه و ده‌نگى ئێوه و دياركردنى چاره‌نووسى كوردستان. لێره هه‌مووان په‌يمان ده‌ده‌ين بۆ سه‌رخستنى ليستى 183ى پارتى ديموكراتى كوردستان و سه‌رخستنى كانديده‌كانى.
مانگى ئه‌يلوول پڕ له ده‌ستكه‌وت بۆ ميله‌تى كورد و پارتى وه‌ك ئه‌ندازيار و بنياتنه‌رى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بووه. له 11ـى ئه‌يلوولدا، شۆڕشى ئه‌يلوول هه‌ڵگيرسا كه مه‌زنترين شۆڕشى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى كورد بوو له سه‌رانسه‌رى كوردستان ده‌ستيپێكرد و چه‌ندين ده‌ستكه‌وتى مه‌زنى بۆ كورد به‌ده‌ستهێنا. له 25ى ئه‌يلوولى ساڵى رابردوودا جارێكى ديكه ئيراده‌ى ميلله‌تى كورد سه‌ركه‌وت. كاتێك 93 له سه‌دى ميلله‌تى كورد ده‌نگى خۆى دا بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و دووباره ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌ستكه‌وتى پارتى بوو.
له هه‌موو قۆناغى شۆڕش و رێبازى رزگاريخوازى كوردستان پارتى پێشڕه‌و بووه و سه‌رپشك بووه و له قوربانيدانيشدا پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه. هه‌ربۆيه مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌ركه‌وتنى كوردستانه. بۆيه پێويسته هه‌موومان پشتگيرى پارتى بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى پارتى به‌هێز بێت له پێناو كوردستانێكى به‌هێزدا.
جارێكى ديكه له 30ى ئه‌يلوولدا ده‌چينه سه‌ر سندوقى هه‌ڵبژاردن و به پشتيوانى خودا و ده‌نگى ئێوه ئينشه‌ڵڵا سه‌ركه‌وتنێكى ديكه تۆمار ده‌كه‌ين و بۆ ئه‌وه‌ى پارتى ببێته پێشڕه‌وى بزاڤى رزگاريخوازى كوردستان و جارێكى ديكه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له سه‌ر ده‌ستى پارتى بێنه دى.
هه‌ڤاڵانى هێژا..
پار، ئێمه قۆناغێكى زۆر ناخۆشمان تێپه‌ڕاند. ده‌ستكه‌وتى مه‌زنيشمان هه‌بوو. به‌ڵام به خۆڕ‌اگرى ئێوه و ميلله‌تى كورد به شێوه‌يه‌كى گشتيى و به سه‌ركردايه‌تى سه‌رۆك بارزانى توانيمان ئه‌و قۆناغانه تێپه‌ڕێنين و جارێكى ديكه پێگه‌ى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستان له جيهاندا بچه‌سپێنين و جارێكى ديكه سوپاسى ئه‌و هه‌ڵوێست و پشتيوانى و ماندووبوونى ئێوه بكه‌ين و ئه‌و پشتيوانييه‌تان له پارتى بۆ ئێمه جێى شانازييه و سوپاسى ئێوه ده‌كه‌ين.
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدرا و به پشتيوانى ئێوه پارتى بووه يه‌كه‌م حزب له ئاستى عێراق و زياترين كورسى وه‌ك حزب له ئاستى عێراق به‌ده‌ستهێنا. جارێكى ديكه سووپاس بۆ وه‌فا و ماندووبوون و هه‌ڵوێستى ئێوه.
ئێمه له قۆناغى دياريكردنى چاره‌نووسى ميلله‌تى خۆمان و وڵاتى خۆمانداين. ئێمه نه‌گه‌يشتووينه‌ته دواين قۆناغ له خه‌باتى خۆماندا. هه‌ربۆيه هه‌ر بڕيارێك له‌و باره‌يه‌وه بدرێت، ده‌شێ كاريگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر رێگه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى ميلله‌تى ئێمه.
ئه‌م په‌رله‌مانه‌ى ئه‌مجاره رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له ده‌ركردنى بڕيار و تێپه‌ڕاندنى ياساكان و بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى حكومه‌تێكى به‌هێز كه ئينشه‌ڵڵا له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى دێته دامه‌زراندن و هه‌روه‌ها ده‌نگى ئێوه و ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئێوه هه‌تانه بگوازرێنه‌وه و به‌رگرى له ماف و داخوازى ئێوه بكرێت. بۆيه متمانه بده‌نه ئه‌و كانديدانه و داوا بكه‌ن له په‌رله‌مان به‌رگرى له داخوازى ئێوه بكه‌ن و زۆر گرنگه ئه‌و كانديدانه‌ى ده‌چنه په‌رله‌مان ئێوه متمانه‌يان پێ بكه‌ن و بيروباوه‌ڕى ئێوه له په‌رله‌مانى داهاتوودا بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان و بيانكه‌ن به ئامانجى خۆيان و هه‌موو هه‌وڵێكيان بۆ ئه‌وه بێت داخواز و ئاواتى ئێوه به‌ديبهێنن. بۆ ئه‌وه بێت وه‌فا بۆ خوێنى شه‌هيدان و خزمه‌تى شه‌هيدان و دابينكردنى ئاينده‌يه‌كى گه‌ش بۆ گه‌نجى ئێمه له بير نه‌كه‌ن.
هه‌ر بۆيه خوشك و برايانى هێژا، من داوا له ئێوه ده‌كه‌م، ده‌نگى خۆتان بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ربڕى بيروبۆچوونى ئێون و ئاماده‌ن به‌رگرى له كوردستان بكه‌ن و ده‌يانه‌وێت كوردستان پێشبكه‌وێت و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بگاته ئاستێك ئێمه پێى سه‌ربه‌رز بين.
خوشك و برايانى هێژا..
له قۆناغى دوور و درێژى خه‌باتى ئێمه‌دا، زۆر سته‌م له ميلله‌تى ئێمه كراوه. له دامه‌زراندييه‌وه پارتى ئامانجى ئه‌وه بووه، كورد يه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ ميلله‌تانى ديكه. هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌موو ئومێد و ئاواتى جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌وه‌يه كه ميلله‌تى كورد سه‌رى به‌رز بێت و بڵێت سه‌ربڵندم چونكه كوردم.
ئێمه سه‌ربڵندين چونكه كوردين و هه‌روه‌ها ئێمه سه‌ربڵندين چونكه پارتين.
خوشك و برايانى هێژا..
هه‌ڵبژاردنى رابردوو ته‌حه‌ددايه‌ك بوو بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و پيلانه‌ى ناحه‌زان بۆ تێكدانى ئارامى كوردستان و داگيركردنى، هه‌رچه‌ند هه‌موو هه‌وڵێك دران بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى پارتى له ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام خوێنى پێشمه‌رگه و خۆڕ‌اگرى ئێوه، هه‌موو پيلانی تێكدران و له‌وه‌ش زياتر پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته ئاستێكى زۆر به‌رزتر. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى زه‌حمه‌ت و خۆڕ‌اگرى ئێوه و خوێنى پێشمه‌رگه و شه‌هيدان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌سه‌نگه‌رى به‌رگرى له خاك و خه‌ڵكى كوردستانن.
پێم خۆشه سوپاسێكى تايبه‌ت ئاراسته‌ى خه‌ڵكى دهۆك و پارێزگاى دهۆك بكه‌م. هه‌موو قۆناغێك وه‌ك چيايه‌كى بڵند و سه‌ركه‌ش پشتيوانى پارتى و ئامانجه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانييه‌كانى كورد بوونه و ئێمه سه‌ربڵندين كه خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى وه‌ك ئێوه‌ين.
هه‌ڤاڵانى هێژا..
هه‌ندێكجار و هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن بۆ بچمه ده‌نگدان و هيچ بۆ ئێمه ناكرێت، ئه‌وه راستييه، ئه‌گه‌ر بير بكه‌ينه‌وه، ئێمه هه‌موو به‌رپرسيارێتيمان له‌سه‌ر شانه. يه‌كه‌ميان به‌رپرسيارێتييه‌كى كه‌سى و تايبه‌تييه و دووه‌ميشيان به‌رپرسيارێتييه‌كى نه‌ته‌وه‌ييه.
ئه‌ركى ئێمه‌يه به‌رگرى له وڵات و مافى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى خۆمان بكه‌ين. هه‌ر تاكێك ئه‌و ئه‌ركه‌ى له ئه‌ستۆيه. پێويسته نه‌ڵێين چيمان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵكو پێويسته بپرسين ئێمه چى بكه‌ين بۆ وڵات و نه‌ته‌وه و رێباز و حزبى خۆمان. ئه‌گه‌ر بير بكه‌ينه‌وه، قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدان و زه‌حمه‌تى پێشمه‌رگه‌ين. ئه‌و خوێنه‌ى رژاوه، ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى كێشراوه بۆ تاكه كه‌س نه‌بووه، بۆ هه‌موومان بووه. هه‌ر كه‌س له ماڵى خۆيشى بێت هه‌ر قه‌رزارى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هيدانين و پێويسته بپرسين ئێمه ده‌بێت چيبكه‌ين بۆ ماڵى پێشمه‌رگه و ماڵى شه‌هيدان. هه‌ر بۆيه داواكارى من له كانديده‌كانى پارتى ئه‌وه‌يه، كاتێك ده‌چنه په‌رله‌مان، به‌رگرى له مافى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه بكه‌ن. زه‌حمه‌تى پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌رزى ماڵى شه‌هيدان بكه‌نه پێشينه‌ى كارى خۆيان. له‌و پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بچێته قۆناغێكى پێشكه‌وتووتر، راسته كێشه و كه‌موكورتى هه‌ن، به‌ڵام هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێت و ئێمه به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرين، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مييه له لاى ئێمه‌وه بێت.
زۆرجار ئێمه ئه‌سيرى بڕيارى خه‌ڵكى ديكه بووين و پێويسته ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرين، ئه‌گه‌ر بێت و به‌راورد بكه‌ين، هه‌رێمى كوردستان له به‌رامبه‌ر به‌شه‌كانى ديكه‌ى عێراق چه‌ند پێشكه‌وتووتره. شارێكى وه‌ك به‌سره ئاوى خواردنه‌وه‌ى نييه. سه‌ره‌ڕاى فشاره ئابوورى و سياسييه‌كانى سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم بووه‌ته به‌هه‌شتێك بۆ خه‌ڵكى عێراق و ناوچه‌كانى ديكه.
جارێكى ديكه سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و ميواندارييه‌ى ئێوه له ئاواره و پێكهاته و لێقه‌وماوه‌كانى عێراق و هه‌ر ئه‌وه‌ش له ئێوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. به نسبه‌ت ئێمه‌وه زۆر گرنگه ئه‌و بنه‌مايانه‌ى رێبازى پارتى و بارزانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردووه، به‌هێزتر بن، ئه‌و په‌روه‌رده‌يه‌ى كه هيچ جارێك سازش له‌سه‌ر مافى نه‌ته‌وه و خاكى كوردستان نه‌كرێت و به درێژايى مێژووى پارتى ديار بووه، كه پێشڕه‌وى بزاڤى به‌رگريكردن له مافى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌يى كوردستان پارتييه و ئه‌و په‌روه‌رده‌يه‌ى رێبازى بارزانى واى له ئێمه كردووه ئه‌مڕۆ لێره بين و به سه‌ربه‌رزى بژين و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى هاتوونه‌ته دى له درووستكردنى نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و زانكۆ و پرۆژه‌ى پێشخستنى وڵات و ده‌ستكه‌وته مه‌عنه‌وييه‌كانيش، كه ئێمه سه‌ربه‌رزين و له كه‌سى ديكه كه‌متر نين و سه‌رى خۆمان بۆ هيچ كه‌سێك نه‌چه‌ماندووه و هيچ جارێكيش ئاماده نه‌بووينه رێگه بده‌ين داگيركه‌ر بێن كوردستان داگير بكه‌ن و ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌عنه‌ويانه و ئه‌و په‌روه‌رده‌يه‌ى رێبازى بارزانى مه‌زنترين ده‌ستكه‌وتن و پێويسته هه‌موو پارتييه‌ك شانازيان پێوه بكات.
له په‌رله‌مانى داهاتوو، چه‌ند بابه‌تێكى هه‌ستيار باس ده‌كرێن. له تێپه‌ڕاندنى ياساكاندا و دياركردنى چاره‌نووسى چه‌ند ساڵى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته ئه‌ركى ئه‌و كانديدانه‌ى ده‌رده‌چن. ئه‌مڕۆ بير له‌و رۆژه بكه‌نه‌وه. بۆيه پێويسته بيرتان بێت ده‌نگى ئێوه گرنگه و ئه‌وه ده‌نگى ئێوه‌يه كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كانديدێك ده‌ربچێت. داوا له كانديده‌كانى خۆتان بكه‌ن پارێزگارى له مافى ئێوه بكه‌ن. چى پێويسته له ياساكان تێپه‌ڕێندرێن و په‌سند بكرێن و وا بكه‌ن خزمه‌تى ئێوه بكه‌ن. هيچ سته‌مكارێك درووست نابێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكى سته‌ملێكراو لێى قبوڵ نه‌كه‌ن. هيچ گه‌نده‌ڵێك درووست نابێت، ئه‌گه‌ر شه‌ريكى نه‌بێت، هيچ دو‌ژمنێك درووست نابێت، كوردستان داگير بكات و بير‌ى لێبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستى خيانه‌تكارانى له‌گه‌ڵ نه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته ئه‌و شتانه زۆر به گرنگى لێيان بڕوانين. ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرين، وا نه‌كه‌ين گه‌نده‌ڵى له وڵاتى ئێمه‌دا بمێنێت و سته‌م بكات. ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرين به‌رگرى له خاكى كوردستان بكه‌ن و رێگه ناده‌ن پيلانى داگيركه‌ر له دژى كوردستان سه‌ربكه‌وێت. پێويسته ده‌نگ بده‌ينه كانديدى پارتى، چونكه هه‌ڵگرى ئه‌و بيروباوه‌ڕه‌ن و قوتابى رێبازێكى پيرۆزه. چونكه رێبازى بارزانى رێبازى خوێنى شه‌هيدان و ئازادى و سه‌رفرازى و سه‌رخستنى ميلله‌تى كوردستانه. به‌و هۆيه‌وه ئێمه هه‌موو پێكه‌وه داوا ده‌كه‌ين، نه ته‌نيا له ئێوه، خه‌ڵكى ديكه‌ش له كوردستان، ده‌نگى خۆيان له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئێوه بكه‌نه يه‌ك و ليستى 183ى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ربخه‌ن.
خوشك و برايانى هێژا.. نامه‌وێت كاتى زياترتان بگرم و حه‌زمان كرد بێينه خزمه‌تتان بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسى رۆڵى ئێوه بكه‌ين له هه‌ڵبژاردنى رابردوو و داواتان لێبكه‌ين بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو هيمه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه و چه‌ندين جارى ديكه، بيسه‌لمێنين كه پارتى سه‌ركرده‌يه، پێشڕه‌وه، ژماره يه‌كه، له‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووش هه‌ر يه‌كه‌مه. زۆر زۆر سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م و گه‌لێك مه‌منوون و زه‌حمه‌تتان كێشا و به‌خێر بێن و ئه‌زيه‌تتان كێشا و هيوادارم سه‌ركه‌وتوو بن.