"داوا له دی لێخت ده‌كرێت چوونی بۆ بارسێلۆنا بۆ 5 ساڵی دیكه دوابخات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دی لێخت له بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت دی لێخت له چوونی بۆ بارسێلۆنا په‌شێمان بكاته‌وه.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا بڵاویكرده‌وه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ دێ لێخت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ره‌نگه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندیكردنی دێ لێخت به بارسا رابگه‌یندرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه داوای له دی لێخت كردووه چوونی بۆ بارسێلۆنا بۆ 4 تا 5 ساڵی دیكه دوابخات، پێیوایه ڤاڵڤێردی ژماره‌یه‌ك به‌رگریكاری جێگیری هه‌یه و ده‌رفه‌تی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به دی لێخت نادات.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو سه‌ره‌ڕی ئه‌م به‌ربه‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، به‌ڵام به‌رگریكاره هۆڵه‌ندییه له به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ رازیبووه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانیش گۆرانكاری له‌گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كرێت و زیاد ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دێ لێخت له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆربه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتنه سه‌ر هێڵ و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان به‌گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی و مووچه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه ئاره‌زوو ده‌كات به نرخێكی كه‌متر په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات.