حكوومه‌تی عێراق له‌ كاركردن له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2020 به‌رده‌وامه‌

ئه‌گه‌ر واده‌ی حكوومه‌ت كۆتاییهات به‌پێی دەستوور سەرۆك کۆمار پرۆژەیاسای بودجە ده‌نێرێتە پەرلەمان
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکردنی وردەکاری پرۆژە یاسای بودجە 2020.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، عەبدولحەكیم خەسەرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە، بۆ ناردنیشی بۆ پەرلەمان لە دادگای فیدراڵی دەرچەیەکی یاسايی دەدۆزرێتەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئاراس عەبدوڵا، پسپۆری دەستووری جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئەگەر وادەی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه‌ ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌ کۆتای هات و پرۆژەکە نەنێردارایە پەرلەمان، بەپێی مادەکانی دەستوور دەبێت سەرۆك کۆماری عێراق پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی، ئەمە یەکێکە لە رێگە دەستووریەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە هەولێر و بەغدا لەسەر پرۆژە بودجە و نەوت گەشتوونەتە رێککەوتن و تەنها ناردن و پەسەندکردنی ماوە.

H.B