عەمار حەکیم پشتیوانى لە هەوڵەكانی بەرھەم ساڵح دەكات

"پێویستە رێز لەسەروەرى عێراق بگیرێت"

K24 - ھەولێر

عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە جەختی لەسەر پاراستنى سەروەرى عێراق کردەوە و رایگەیاند "پشتیوانى هەوڵە دیبلۆماسییەکانى سەرۆک کۆمار دەکەین، لەو گفتوگۆیە نێودەوڵەتییانەى ئەنجامى دەدات".

حەکیم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی: "پێویستە رێز لەسەروەرى عێراق بگیرێت و کۆتایی بە کێشەى بوونى هێزە بیانییەکان بهێنرێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاندبوو "ئەگەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە لە بەغدا دەریدەکەین".

ھ.م