كارڤاخاڵ پێش ده‌ستپێكی كلاسیكۆ هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات
دانی کارڤاخال بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە بارەی هەڵمەتەکەی بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ تێکدانی دۆخی یاری کلاسیکۆ، خۆی لەم بابەتە بە دوور دەگرێت و دەڵێت، بۆ ئەوان گرنگ نییە دۆخی شاری بارسێلۆنا چۆن دەبێت، ئەوان بۆ سێ خاڵی یارییەکە دەچنە کامپ نۆ.
كارڤاخاڵ بیرگریكاری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ ده‌ڵێت: ئێمە بەراورد لەگەڵ بارسێلۆنا رۆژێک کەمتر پشوومان دەبێت بۆ یارییەکەی کلاسیکۆ، لە کاتی یارییەکەش ئەم کێشەیە بە روونی دیار دەبێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە شەش خاڵی یارییەکەی کلاسیکۆ و یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیامان دەوێت و هەر بۆ ئەم ئامانجەشمان هەموو هەوڵێک دەدەین.
كارڤاخاڵ گوتیشی: بیستومە لەم ماوەی چەند رۆژەدا بەشێک لە هاندەرانی بارسا لە کەتەلۆنیا هەڵمەتێکیان لە دژی ئێمە راگەیاندووە و دەیانەوێت کێشە بۆ ئێمە دروست بکەن، من خۆم نامەوێت تێکەڵی بەم بابەتە بکەم و بۆ من گرنگ نییە بارودۆخی شاری بارسێلۆنا و كه‌ته‌لۆنیا لە رۆژی یارییەکە چۆن دەبێت و دەمانەوێت بچینە کامپ نۆ و بە سێ خاڵی یارییەکەش بگەڕێینەوە مەدرید، ئەمە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.
ئه‌و به‌رگریكاره‌ی قه‌ڵای سپی ده‌شڵێت: سەبارەت به ناوبژیوانی یارییەکەش دەمەوێت بڵێم کە هێرناندێز کەسێکی لێهاتوویە و هیچ گومانێکیش نییە دەتوانێت بە باشترین شێوە یارییەکە بەرێوە ببات.
بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یارییه دواخراوه‌كه‌ی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێشتر به‌خۆی نائارامی دۆخی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا یارییه‌كه دواخرا بوو.