به‌ڤیدیۆ.. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تره‌مپ و ژه‌نه‌راڵیكی كۆریای باكوور هه‌را له ئه‌مه‌ریكا ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تره‌مپ و ژه‌نه‌راڵێكی كۆریای باكوور له كه‌ناڵه میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ره‌خنه و تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا نیشان ده‌درێت، كاتێك تره‌مپ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنگاپووره سڵاو له ژه‌نه‌راڵه‌كه‌ی كۆریای باكوور ده‌كات، ده‌ست بۆ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كه درێژ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ژه‌نه‌راڵه‌كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی تره‌مپ بگرێت، به‌سه‌لامی سه‌ربازی وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه، دواتر تره‌مپیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئینجا ژه‌نه‌راڵه كۆرییه‌كه ته‌وقه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووریش كه ئه‌وكات هاوده‌می تره‌مپ ده‌كات، به‌و دیمه‌نه پێ ده‌كه‌نێت, ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه‌گرانی تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته كار و، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی كۆریای باكووریان به شایسته بۆ تره‌مپ زانیوه.
له‌م باره‌شه‌وه كریس فان هۆڵن، سیناتۆری دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "دیمه‌نه‌كان به‌لای هیچ كه‌سێكه‌وه نامۆ و له‌ناكاو نین، چونكه كۆریای باكوور سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارهێناوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "كیم هه‌نگاوی زۆری به تره‌مپ ناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا خۆی پابه‌ندی هیچ شتێكی به‌رجه‌سته بێت.. جێگای شه‌رمه‌زارییه كه تره‌مپ ده‌بینین ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانمان له كه‌نه‌دا ده‌بێت، له‌كاتێكدا گرنگی به‌كیم ده‌دات و سه‌لامی سه‌ربازی له ژه‌نه‌راڵه‌كانی ده‌كات".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمێنتانه‌ش، ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی وه‌ڵامی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و گوتی، "تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌وشت به‌رز نیشان بدات". هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییه، كاتێك سه‌رۆكێك چاوی به ژه‌نه‌راڵێكی سه‌ربازی یه‌كێك له وڵاتانی دیكه ده‌كه‌وێت و سه‌لام ده‌كات، پێویسته وه‌ڵام بدرێته‌وه".
سانده‌رز گوتیشی، "ره‌فتاری له‌مجۆره له سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ش تێبینی كراوه، به‌تایبه‌ت كاتێك باراك ئۆباما به‌هۆی خۆچه‌ماندن به‌رامبه‌ر ئه‌كیهیتۆی ئیمپراتۆری ژاپۆن له ساڵی 2009 رووبه‌ڕووی چه‌ندین ره‌خنه و تووڕه‌یی بووه‌وه. هه‌روه‌ك له ساڵی 2009 ئۆباما رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه‌ی كۆمارییه‌كان بووه‌وه، كاتێك سه‌ری بۆ شای سعوودیه دانه‌واند و له‌لایه‌ن میدیاكانی موحافیزكارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه هێرشی توندی رۆژنامه‌وانی كرایه سه‌ر ئۆباما، هه‌روه‌ها له ساڵی 2014ـه‌ش كاتێك به‌ده‌ست فنجانی قاوه‌وه خۆی بۆ شای سعوودیه چه‌ماند".
H.B