پاسپۆرتی عێراق خراپترینی جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نوێترین ریزبه‌ندی دامه‌زراوه‌ی هێنلی بۆ پاسپۆرتی وڵاتان، پاسپۆرتی عێراق، خراپترین پاسپۆرته له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
جارێكی دیكه پاسپۆڕتی عێراقی به خراپترین پاسپۆرتی جیهان ده‌ستنیشانكرا. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوشانی پاسپۆرتی ئه‌فغانستانی هاووڵاتیانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌توانن ته‌نیا بۆ 30 وڵاتی جیهان بێ ڤیزا گه‌یشت بكه‌ن.
بۆ یه‌كمجاریش پاسپۆرتی ژاپۆن به به‌هێزترین پاسپۆرتی جیهان ده‌ستنیشانكرا به‌وه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی ژاپۆنی، بۆی هه‌یه بێ ڤیزا بۆ 190 وڵات گه‌شت بكات.
به‌گوێره‌ی نوێترین پۆلینكاری دامه‌زراوه‌ی هێنلی، له ریزبه‌ندی ساڵی 2018ی باشترین پاسپۆرتدا، سانگاپوره له پله‌ی دووه‌م دێت به‌وه‌ی كه ده‌توانن بۆ 189 وڵات بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن و له پله‌ی سێیه‌میش پاسپۆرتی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و كۆریای باشوور دێن.
له ریزبه‌ندی خراپترین پاسپۆرتییش له جیهاندا عێراق و ئه‌فغانستان له پله‌ی یه‌كه‌من و پاسپۆرتی سۆماڵی و سووری دێن و پاشانیش پاسپۆرتی هه‌ردوو وڵاتی یه‌مه‌نی و پاكستانی دێت كه هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆرتانه ده‌توانن ته‌نیا سه‌ردانی 35 وڵات بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه پێشتر به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش، بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، به خراپتری شاری جیهان بۆ ژیان و گوزه‌ران، ده‌ستنیشان كرا.
ئ. م