فه‌ره‌نسا: ئێمه پلانى هێرشى سه‌ر سووريامان داڕشت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى هێزى ئاسمانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ندريه لاناتا، رايگه‌ياند، ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى فه‌ره‌نسا، پلان و هه‌ماهه‌نگى هێرشى سێ لايه‌نه‌ى بۆ سه‌ر سووريا داڕشت.
گوتيشى: "فه‌ره‌نسا نه‌ك ته‌نيا هێزى ئاسمانى، به‌ڵكو به‌رپرسيارێتى مووشه‌ك و فڕۆكه‌كانى چاودێرى و فڕۆكه جه‌نگييه‌كان و فڕۆكه پشتيوانييه‌كانى به‌ريتانياشى له ئه‌ستۆدا بوو".
لاناتا له لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامه‌ى (Opex 360) گوتيشى: "سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ليكونتر، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پلانى هێرشه مووشه‌كييه‌كانى فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا و ئه‌مريكاى بۆ سه‌ر سووريا كرد".
روونيشيكرده‌وه، "فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا به‌شدارييان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه و ئه‌و فڕۆكانه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه، راسته‌وخۆ له فه‌ره‌نساوه هه‌ڵفڕيون بۆ ئاسمانى سووريا، هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كه‌دا فڕۆكه‌ى هه‌يه".
ئ.ر