هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی توركیا، كه هاوپه‌یمانی سیاسی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیایه، له شاری ئه‌نتالیاوه لێدوانی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا.
به‌هچه‌لی به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "له جه‌نگی ڤێتنام، 20 ملیۆن ڤێتنامی كارێكیان كرد، 200 ملیۆن ئه‌مریكی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌یانناڵاند، توركیاش كارێك به ئه‌مریكا ده‌كات 5 به‌رامبه‌ری ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه ئه‌مریكا له ڤێتنام تێیدا ده‌ژیا".
سه‌رۆكی پارته نه‌ژادپه‌رسته‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له تانكه‌كانی توركیا به مووشه‌كی ئه‌مریكا له عه‌فرین تێكشاوه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی تاوانكار".
به‌هچه‌لی ده‌ڵێت: "پێویسته بچینه عه‌فرین، سه‌ربازه‌كان له ده‌رگای شاره‌كه‌دان، من ئه‌مڕۆ مستیله‌یه‌كم كردووه‌ته په‌نجه‌م، ده‌زانن واتای چییه؟ ئه‌و مستیله ئاڵای توركیا و ئاڵای سه‌لجوقی و ئاڵای ئینكیشاریی له‌سه‌ره، ئه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌چینه ناو عه‌فرینه‌وه".
پێشتر ئه‌و سه‌ركرده نه‌ژادپه‌رسته‌ی تورك، ده‌رباره‌ی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر عه‌فرین گوتبووی: "ئه‌گه‌ر پێویست بێت گیانی خۆم به‌خت ده‌كه‌م، یان ده‌بێت عه‌فرین خاپوور بكرێت، یان (تیرۆریسته‌كان) بسوتێنرێن".
پارته‌كه‌ی به‌هچه‌لی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی رابردوو، بووه هاوپه‌یمانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركی به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پاڵپشتی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆككۆماری توركیا راگه‌یاند.