وه‌زيرى ته‌ندروستى هه‌رێم: ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان و رێگه‌پێدراو بكڕن
K24 – هه‌ولێر:
رێککەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کوالێتی کۆنترۆڵ توانیویەتی بە هەزاران تەن لە دەرمان و پێداویستی تەندروستی ماوەبەسەرچوو لە ناو ببات یاخود رێگە بە هێنانی بۆ کوردستان نەدات.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، وه‌زيرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی: پرۆسەی پشکنین و رێگریکردن لە دەرمانی ماوەبەسەرچوو و ساختە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەرمانی کوردستان دەرمانێکی باشە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد، ئەو دەرمانە بکڕن، کە لەلایەن وەزارەتەوە پشکێنراون.