دهۆك.. ته‌رمی سه‌رۆك هۆزێك به سووتاوی دۆزرایه‌وه
K24- دهۆك:
دوای دوو رۆژ له بێسه‌روشوێن بوونی، ته‌رمی سه‌رۆك هۆزێكی ئێزیدی به سووتاوی و له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یدا له گوندێكی نزیك كۆمه‌ڵگای شاریا، دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای دهۆك، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ته‌رمی كه‌سێك له گوندی "سینا"ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگای شاریاو به سووتاوی له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێك دۆزراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ئۆتۆمۆبیله‌كه و ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه، ئاشكرا بووه، كه ته‌رمه‌كه هی كه‌سێكی ناسراوی ئێزیدییه و دوای كوشتنی، له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی به سووتاوی له‌و گونده فڕێدراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، كوژراوه‌كه ناوی "قاسم متۆ ئه‌حمه‌د"ـه و سه‌رۆك هۆزی ئه‌لبه‌شاره، دوای ده‌رچوونی له ماڵه‌وه، له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك كۆمه‌ڵگای شاریا دۆزراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه.
H.B