حووسییه‌كان به "مووشه‌كی ئێرانی" فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌نه‌خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن حووسییه‌كان، پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، له زاری ئه‌و به‌رپرسه بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له جۆری "MQ-9" بووه و به مووشه‌كێكی زه‌مین ئاسمانی خراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و مووشه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به حووسییه‌كان دراوه و راشیگه‌یاند، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران.
كه‌ناڵی مه‌سیره‌ی سه‌ر به حووسییه‌كان بڵاویكرده‌وه، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی هێزه‌كانی حووسی رایگه‌یاندووه، به‌رگری ئاسمانی حووسی، توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی، له ئاسمانی پارێزگای "دمار" بخاته‌خواره‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، مووشه‌كه‌كه به وردی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه.
یه‌حیا سه‌ریع ده‌ڵێت: "ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه كراوه، په‌ره‌پێدراوی ناوخۆییه و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌یخه‌نه‌ڕوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر دوژمن به وردی و هه‌زار پێشبینی بكات به‌ر له‌وه‌ی سنووری ئاسمانی یه‌مه‌ن ببه‌زێنێت.
ئ. م