هواوی ده‌ستبه‌رداری "خه‌ونێكی گه‌وره" ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای هواوی چینی رایگه‌یاند، له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا ناتوانێت یه‌كێك له خه‌ونه گه‌وره‌كانی بهێنێته‌دی، كه پێشهنگیكردنه له درووستكردنی مۆبایلی هۆشمه‌ند له جیهاندا و چاوی له‌وه بوو ببێته گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواره‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پێشووتر، كۆمپانیاكه پلانی هه‌بوو له چاره‌گی كۆتایی 2019 خه‌ونی بوون به گه‌وره‌ترین كۆمپانیا بكاته راستی، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هواوی گرفتی بۆ درووست بووه.
یانگ دۆن، گه‌وره‌به‌رپرسی كۆمپانیای هواوی ده‌ڵێت: "له چاره‌گی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بووینه گه‌وره‌ترین كۆمپانیا، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و پرۆسه‌یه كاتێكی زیاتری ده‌وێت".
له باره‌ی فرۆشی بهرههمهكانیشهوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی هواوی رایگه‌یاند، ئێستا رۆژانه 500 بۆ 600 هه‌زار ئامێری مۆبایله‌كانییان ده‌فرۆشرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، راوێژكاره ئابوورییه‌كانی هواوی، پێشبینی دابه‌زینی ئاستی فرۆشییان كردووه و له‌و بڕوایه دان، تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 25%.
هواوی بووه‌ته قوربانیی جه‌نگی ئابووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و واشنتن كۆمپانیاكه‌ی خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، هاوكات كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی هواوی قهدهغهكرووه.
ئه‌مه‌ریكا هۆكاری بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، گوایه هواوی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ كاری سیخوڕی و هه‌واڵگری له به‌رژه‌وه‌ندی چین به‌كارده‌هێنێت.
ئ. م