نووسەر و رۆژنامەنووس فەرید زامدار كۆچی دوایی كرد
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو فەرید زامدار، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری كورد، كۆچی دوایی كرد.
فەرید زامدار چەند ساڵێك بوو بەھۆی نەخۆشی تا ڕاددەیەك لە چالاكییە سیاسی و ھونەرییەكان دوور كەوتبووەوە.
زامدار ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان و لە ماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی سلێمانی یەکێتیی رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
فهرید زامدار جگە لە نووسینەکانی، چەندین دیوانی شیعری هەر لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە تاکو ئێستا بە چاپ گەیاندبوو، لەوانەش (هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینی تر).
له بواری رۆژنامهوانیشدا كاری كردووه و ئهندامی یهكێتیی نووسهرانی كورد بوو، چەندین وتار و كاری رۆژنامەوانی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاو كردووەتەوە، ههروهها لە بواری هونهریشدا شێوهكارێكی لێھاتوو بوو.
ھ.م