جه‌سته‌ی مێركل به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كه‌وێته له‌رزین
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له كاتی پێشوازیكردن له ڤۆلۆدیمێر زیلینكسی، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئۆكرانیا، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌رز ده‌یگرێت، دواتریش مێركل رایگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی بووه و ئاوی خواردووه‌ته‌وه و چاك بووه.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا سازیكرد، مێركل دڵنیایی له باره‌ی ته‌ندرووستی خۆی دا و رایگه‌یاند، هیچ شتێك نییه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت، دوای خواردنه‌وه‌ی ئاو چاك بووه، چونكه به گوته‌ی خۆی جه‌سته‌ی وشك ببوو.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه و سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك له ته‌نیشت زیلینسكی راوه‌ستاوه، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌له‌رزێت و ئاسایی نییه.
دواتريش پزیشكانی مێركل له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیان كرده‌وه، ئەم لەرزینە حاڵەتێكی ئاساییە و تەندروستیی مێركڵ هیچ كێشەیەكی نيیە و زۆر باشە.
ئ. م