ژاپۆن له هه‌ولێر و به‌غدا ڤیزا به هاووڵاتیان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌ودوا له باڵیۆزخانه له به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر، ڤیزا به‌و كه‌سانه ده‌دات، كه خوازیارن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن، له دوای رێككه‌وتی 20ی ئابی 2019ه‌وه، كاروباری داواكردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیان له عێراق، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له ئوردن نابێت و داواكاریی وه‌رناگیرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته، له هه‌ولێر و به‌غدا، به‌م مه‌رجانه ڤیزا به هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
1- ڤیزا ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی دیپلۆماسی و فه‌رمی ده‌چنه ژاپۆن، به‌و مه‌رجه‌ی نووسراوی فه‌رمی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی له‌گه‌ڵدا بێت.
2- ڤیزا به‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه له‌لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی ژاپۆن، یان ئاژانسی جایكا، دامه‌زراوه‌ی ژاپۆنی و ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن (جیترۆ) بانگهێشت كراون.
3- ڤیزا ده‌درێت به‌وانه‌ی كه ده‌رفه‌تی خوێندنیان له حكوومه‌تی ژاپۆنه‌وه وه‌رگرتووه.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به هاوكاری مرۆیی به په‌له هه‌یه، ڤیزایان پێده‌درێت.
له راگه‌یانندراوه‌كه‌دا، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، له دوایی رێككه‌وتی 20ی ئاب، باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له ئوردن و كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ژاپۆن له دوبه‌ی، داواكاری ڤیزا له عێراقییه‌كان وه‌رناگرێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ی كارتی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی فه‌رمیان له ئوردن و ئیمارات هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له دوای 20ی ئاب، كاروباری پێدانی ڤیزای ژاپۆن به هاووڵاتیانی عێراق، له به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بێت.
ئ. م