چەند باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەستگیر کران
K24 – هه‌ولێر:
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەستگیر کراون کە لە یەکێک لە تاوانەکان، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بێسەروشوێن کراوە.
راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی:
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلدا.
به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌خواروی عێراقەوە بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌یه‌و شۆفێره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، به‌رێز دادوه‌ر فه‌رمانی کرد به‌ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکە. سه‌رنشینەکانی.
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماویه‌كی كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و دو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێت كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بون.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌کانی به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان هه‌ردو تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی خواروی عیراق ده‌كرێته‌وه.
لەلایەکی دیکەوەو له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتا-لاندكرۆزه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا كه چه‌ند تۆمه‌تبارێك بەنیاز بون بیدزن.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه كه له‌هه‌وڵدا بون بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست‌و توانرا ڕێگریی له‌دزینی ئۆتۆمبێله‌كه بکرێت.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
هه‌روه‌ها مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابو به‌دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا.
دوای ئه‌وه‌ی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی دزیوه‌و به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی عه‌ربه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و توانرا له‌وێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
H.J