خۆپیشاندەران و لایەنەكان كاندیدی جیاوازیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ھەیە

خۆپیشاندەران كاندیدی لایەنەكان رەتدەكەنەوە
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

دوو رۆژەكەی بەردەم بەرپرسانی عێراق بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كۆتاییھات و ھیچ كەسێك ڕانەسپێدرا، هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، كاندیدی جیاوازیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری كورد لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: دیاریكردنی دوو ڕۆژ بۆ كەمكردنەوەی فشارەكان بوو و لایەنەكان لەو ماوەیەدا نەگەیشتنە رێككەوتن.

هاوكات ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، جێبەجێكردنی دەستوور تاكە چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستای عێراق دادەنێت.

بۆ دوو مانگ دەچێ، عادل عەبدولمەھدی دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كشاوەتەوە و وەك سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر لە كارەكەی بەردەوامە، لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ھەموو ھەوڵەكان بۆ كاندیدكردنی كەسێكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران شكستیان ھێنا. لە بەرامبەریشدا دۆخی عێراق رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت.

H.B