بالۆتێلی: هیچ گرینگی به ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كریستیانۆ ناده‌م
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبه‌ری یانه‌ی بریشیای ئیتاڵیا ڕه‌تی كرده‌وه كه گرینگی به رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كریستیانۆ بدات كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له گه‌ڕی پێنجه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به‌یه‌ك بگه‌ن.
ماریۆ بالۆتێلی كه ئه‌م هاوینه بۆ خولی ئیتاڵیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی DAZN جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ گرینگی به‌وه نادات كه سێشه‌ممه رووبه‌ڕووی كریستیانۆ ده‌بێته‌وه.
بالۆتێلی ده‌شڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی باشه، ئه‌و هاوشێوه‌ی مێسی باشترینی جیهانه، به‌ڵام یارییه‌كه‌ی بریشیا و یوڤێنتۆس وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی دیكه ئاساییه و بۆ من شتێكی تایبه‌ت نییه.
بالۆتێلی ئاماده‌یی خۆشی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ربڕی گوتی: له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌م و ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ئاماده‌كاری و مه‌شق ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و راهێنانه‌ی له‌و ماوه‌یه كردوومه زۆر زیاتره له 10 ساڵی كاروانی وه‌رزشی خۆم.
بالۆتێلی له باره‌ی دابه‌زاندنی كێشی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كاری له‌سه‌ر كردووه، ده‌شڵێت: گونجاونترین كێشی جه‌سته‌یی من ئه‌وكاته بوو كه له ته‌مه‌نی 20 ساڵی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بووم.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی مارسیلیا به گرێبه‌ستێكی ئازاد به به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بریشیا و هێشتا هیچ یارییه‌كی له‌م وه‌رزه نه‌كردووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌مین یاری خۆی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس بكات.