نهخۆشێك 41 رۆژ پارچه لهفافێك له قورگی به جێماوه
K24 - ههولێر:
دوای مانگێك و یازدە رۆژ چەند پارچە لەفافێك لە کاتی نەشتەرگەريی لەوزەتێن لە قورگی نەخۆشێک بەجێدەمێنێ کە لە یەکێك لە نەخۆشخانە ئەهلیيەکان نەشتەرگەريی بۆكراوه.
کەسوکاری نەخۆشەکە سکاڵا تۆمار دەکەن و داواش لەسەرۆکی حکوومەت دەکەن چاکسازی لە وەزارەتی تەندرووستی خێراتر بکات.
بەڕێوەبەری کارگێڕی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێريش دەڵێت سکاڵا تۆمارکراوە و لیژنەش بۆ پێکدەهێنن، کارگێڕی نەخۆشخانەکە ئههلییهكهش ئامادە نین لەسەر حاڵەتەکە قسەبکەن.