به‌ریتانیا پرسی ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كلا كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان) پڕۆژه‌یاسای ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپای په‌سند كرد و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه به‌ریتانیا به ته‌واوی له یه‌كێتییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، ئه‌نجوومه‌نی لۆردانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌ربڕیوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌و یاسا نوێیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پادشایی وڵاته‌وه په‌سند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێ بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه به‌ریتانیا له 31ی ئه‌م مانگه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه و دواتر قۆناغێكی راگوزه‌ر له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كات و له میانه‌یدا هه‌ردوولا گفتوگۆی ئابووری و بازرگانی ده‌كه‌ن.