مێسی بە باشترین یاریزانی سەدەی بیست و یەکەم هەڵبژێردرا

رۆژنامەیەکی بەریتانی باشترین یاریزانەکانی سەدەی بیست و یەکەمی جیهانی دەستنیشانکرد

مێسی بە باشترین یاریزانی سەدەی بیست و یەکەمی جیهان هەڵبژێردرا، کە رۆژنامەیەکی بەریتانی باشترین 100 یاریزانی دوایین 20 ساڵی دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەی ئیندیپێندێتی بەریتانی باشترین 100 یاریزانی جیهانی لەوەتەی ساڵی 2000وە دەستنیشانکردووە، کە تیایدا 10 نووسەری رۆژنامە بەریتانییەکە ە پشتبەستن بە ئاست و دەستکەوتەکانیان باشترین یاریزانەکانی سەدەی بیست و یەکەمی جیهانیان

هەڵبژاردووە و لیۆنێل مێسی بە پلەی یەکەم دێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پلەی دووەم و چاڤی هێرناندێزیش بە پلەی سێیەم دێت.

 ناوی نێیمار داسێلڤا لە پلەی بیستەمی ریزبەندی باشترین یاریزانەکاندایە، لەسەر ئاستی بەرگریکارانیش ناوی سێرخیۆ رامۆس لەپێشەوەی کارلێس پویۆل و دانی ئالڤێس دەبینرێت.

باشترین 10 یاریزانی سەدەی بیست و یەکەمی جیهان:

1- لیۆنێل مێسی
2- كریستیانۆ رۆناڵدۆ
3- چاڤی هێرناندێز
4- رۆناڵدینهۆ
5- ئاندرێس ئینیێستا
6- رۆناڵدی نازاریۆ دالیما
7- تێری هێنری
8- زینه‌دین زیدان
9- ریكاردۆ كاكا
10- فابیۆ كاناڤارۆ