باندێكی دزیكردن له گه‌رمیان ده‌ستگیركرا
K24 - گه‌رمیان:
له ناحیەى رزگارى، باندێکى دزیکردن کە لە 4 کەسى دەمامکدار پێكهاتبوو، ده‌ستگیركران.
پۆلیسی گه‌رمیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و بانده شه‌وی رابردوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌رماڵێك، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه به ئاگادێته‌وه، به هه‌ر چوار كه‌سه‌كه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و لێی ده‌ده‌ن، دوای لێدان، ده‌ست و چاوی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه و 20 میسقال زێڕ و بڕی 8 ملیۆن و 500 هه‌زاریش ده‌دزن و راده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان، ئاسایشی گه‌رمیان کەوتنە کۆکردنەوەى زانیارى لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەلایەن هێزەکانى بنکەى ئاسایشى رزگاریيەوە توانرا دوو ئەندامى باندەکە دەستگیر بکرێت , لەکاتى دەستگیرکردنیاندا دەستیشگیراوە بەسەر بریک لە ئاڵتون و پارەکەدا.
لە لێکۆڵینەوەى سەرەتاییدا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە تۆمەتباران بە پێى ماددەى 442ى ياساى سزادانى راگیراون, به بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە بە پێی تایبەتمەندى تۆمەتباران رەوانەى بنکەى پۆلیسى رزگارى کراون.
لێکوڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنى ئەندامانى دیکەى باندەکە بەردەوامە, كه له 4 كه‌س پێكهاتوون و بەڕەگەز کوردن و دانیشتووى ناحیەى رزگارین.
ئ. م