ساختەکارێکی پێناسی شارستانی لە سلێمانی دەستگیر کرا

پێناسی ساختەی بۆ خەڵکی خواروی عێراق دروستکردووە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بەدروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب كە هەڵدەستێت بە دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە بۆ ئەو كەسانەی كە لە خواروی عێراقەوە روو دەكەنە شارەكانی هەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پێناسێكی بەتاڵ و مۆری فسفۆڕی ".

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (غ ، ع ، ع ) لەدایكبوی 1991 بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 302 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە.

H.J