حکوومەتی عێراق 9 زانکۆی هەرێم بە فەرمی دەناسێنێت
K24 - به‌غدا:
بڕیاره وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدرال، له رێگه‌ی 3 لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ 9 زانكۆی هه‌رێمی كوردستان بكات و به فه‌رمی بیانناسێنێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی خوێندنی باڵا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24ى راگه‌یاند، 9 زانكۆی حكومی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی فیدرال دانی پێدانه‌ناون.
روونیشیكرده‌وه هه‌ندێك له‌و زانكۆیانه 10 ساڵ زیاتره دامه‌زراون، به‌ڵام به‌هۆی سیاسییه‌وه دانیان پێدانه‌نراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای چه‌ندین سه‌ردان بۆ لای وه‌زیری خوێندنی باڵا و میوانداریكردنی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مان، لێژنه‌كان پێكهێنران، لێژنه‌كانیش كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر له‌به‌رچاو ده‌گرن، وه‌كو پله‌ی زانستی مامۆستایان و ستافی زانكۆ و بوونی تاقیگه و پێداویستی له زانكۆكان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خۆیان وه‌كو لێژنه‌ی خوێندنی باڵا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی زانكۆكانی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌شیان كردووه، زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به زانكۆكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدرال، پێداویستی باشتر و مه‌رجی زیاتریان تێدایه.
ئ. م